ئابووری
لە هەرێمی کوردستان مامەڵەکردن بە دراوە دیجیتاڵییەکان قەدەغەدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە مامەڵەکردن بە دراوە دیجیتاڵییەکان کە لەناو خەڵکدا بە دراوە ئەلیکترۆنییەکان ناسراوە قەدەغە بکرێت، وتەبێژی بازاڕی دراوەکەی سلێمانیش رایدەگەیەنێت بە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە خەڵکانێکی زۆر تووشی زیان دەبن.
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوەکەی سلێمانی لەبارەی قەدەغەکردنی مامەڵەکردن بە دراوە دیجیتاڵییەکان بە مەودا میدیای راگەیاند "لەچەند رۆژی رابردوودا وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند مامەڵەکردن بە دراوە دیجیتاڵییەکان قەدەغەدەکرێت، بەڵام روونکردنەوەی زیاتری نەدا لەوەی کە کام جۆر دەگرێتەوە، چونکە بەشێک لەو دراوانە وەک بیکتۆن چووەتە برۆسەی جیهانییەوە".
لەبارەی جێبەجێکردنی بڕیارەکە و زیانەکانی ئاماژەی بەوەشکرد "زیانەکانی ئەو کەسانەی بەشدارن دەچێتە دەرەوە و لە کوردستان نامێنێتەوە، چونکە ئەو کەسانەی ئەو مامەڵەیە دەکەن دۆلاری ئەلیکترۆنی دەکڕن، کاتێکیش بەهای دراوە ئەلیکترۆنییەکان دادەبەزێت پارەکەی تۆ لە عیراق و هەرێمی کوردستان نامێنێتەوە دەچێت بۆ یەکێک لە وڵاتەکانی دەرەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "لە هەرێـمی کوردستان زۆرێک لە گەنجان بە تایبەت ئەوانەی بێکارن مامەڵە بە دراوی دیجیتاڵییەوە دەکەن، هەروەها لە سەرەتای ساڵەوە تاوەکو ئێستا دراوی دیجیتاڵی کڕیبێت و نەیفرۆشتبێت زەرەر دەکات، بەهۆی ئەوەی بەهای دراوە دیجیتاڵییەکان دابەزیوە".
وتەبێژی بازاڕی دراوەکەی سلێمانی باسی لەوەشکرد "ئەگەر بڕیاری قەدەغەکردنی مامەڵەکردن بە دراوە دیجیتاڵییەکان بە میکانزمێکی باش نەبێت ئەوا خەڵکێکی زۆر تووشی زیان دەبن کە مامەڵە بەم جۆرە دراوە دەکەن، بۆیە دەبوو چەند ساڵێک پێش ئێستا ئەو بڕیارە بدرایە".
دراوە دیجیتاڵییەکان لە جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و چەند کۆمپانیایەکیش لە هەرێمی کوردستان مامەڵە بەو دراوە دەکەن، بەڵام هیچ وڵاتێکی جیهان تاوەکو ئێستا پاڵپشتی ئەو دراوەی نەکردووە، بۆیە دراوێکە چارەنووسی نادیارە.
س،ر