عیراقی
گەڕانەوەی کەسوکاری داعش مەترسیی دروستدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
گەڕانەوەی کەسوکاری چەکدارانی داعش بۆ عیراق، لە ئاستی سیاسی و کۆمەڵایەتیی مەترسیی دروستکردووە، چونکە لە رابردوودا چەندین جار کەسوکارەکانی داعش لەو کەمپەوە پەیوەندییان بە چەکدارەکانی داعشەوە کردووە لە دەرەوەی کەمپەکەوە.
وەعد قەدۆ، ئەندامی لیژنەی ئاسایش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "گەڕانەوەی هاوڵاتییە عیراقییەکانی ناو کەمپی هۆل لە رۆژئاوای کوردستان بێ مەترسیی نابێت بۆ ئاسایشی عیراق".
وتیشی "بڕیارە حکومەتی عیراق بە هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەیەک لە کەسوکاری چەکدارانی تیرۆریستی داعش لە کەمپی هۆلەوە بگەڕێنێتەوە بۆ عیراق، بەڵام بە هۆی داخستنی پەرلەمانەوە لیژنەی ئاسایش ئاگاداری پرۆسەکە نین".
باسی لەوەشکرد "ئەو کەسانەی لە کەمپی هۆلدا دەژین پێویستە لێکۆڵینەوەی وردیان لەبارەوە بکرێت و لە ژێر چاودێری وردی ئەمنیدا بهێڵرێنەوە بۆ ئەوەی دووبارە پەیوەندیی نەکەن بە چەکدارانی داعشەوە".
کەمپی هۆل لە رۆژئاوای کوردستان ژن و منداڵی چەکدارانی داعشی تێدایە و لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە دەپارێزرێن و چاودێریدەکرێن.
س.ر