عیراقی
دەنگۆی نەمانی خواردن رەتکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی بازرگانیی عیراق رەتیكردەوە نرخی یەك فەردە ئارد بگاتە 150 هەزار دینار و دووپاتی کردەوە تاوەكو وەرزی دروێنەی داهاتوو ئاردی پێویست دابنیكراوە.
ئەسیر داود، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای دەستەبەرکردنی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عیراق راگەیاند "ئەو دەنگۆ و پڕوپاگەندانەی باس لە نەمانی ئارد دەکەن لە کۆگاندا دوورن لە راستییەوە و نرخی ئارد بۆ 100 هەزار یان 150 هەزار دینار بەرز نابێتەوە".
وتیشی "ئەو پڕوپاگەندانە بە مەبەست و لەلایەن بازرگانە سوودمەندەكانەوە بڵاودەكرێتەوە بۆ ئەوەی نرخی ئارد لە بەرژەوەندی خۆیان بەرزبكەنەوە".
هەروەهاجەختی لەوەش کردەوە "وەزارەتی بازرگانی عیراق تاکو وەرزی دروێنەی ساڵی داهاتوو ئاردی پێویستی بۆ هاوڵاتییان دابینكردووە".
بە هۆی وشکەساڵی و کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی گەنم لە کوردستاندا، دەنگۆی تەواوبوونی ئارد لە کۆگاکانی عیراقدا بڵاوبووەوە.
ن. ن