عیراقی
ئاڵۆزییەکانی ئەمڕۆی بەغدا تا چەند پەیوەندی بە هاوڵاتییانەوە هەیە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئاڵۆزییەکانی ئەمڕۆی بەغدا و هەڵپەساردنی کاروبارەکانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کاریگەریی زۆری بەسەر ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان و بەڕێوەبردنی عیراقەوە دەبێت.
لەو بارەیەوە سروە محەمەد رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی ئەمڕۆی بەغدا و هەڵپەساردنی کارەکانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، تایبەت بە مەودا میدیای راگەیاند "بە هەڵپەساردنی کاروباری دەسەڵاتی دادوەری و ئەنجومەنی باڵای دادوەری، گەندەڵی و نادادپەرەوەری زیاتر دەبێت".
وتیشی "ئاڵۆزییە سیاسییەکانی ئەمڕۆ چارەنووسی دۆخی سیاسی و ئابووری و خزمەتگوزاری لە عیراقدا نادیار دەکات".
باسی لەوەشکرد "ئێستا باری دارایی عیراق زۆر باشە و پارەیەکی گونجاو دێتە عیراقەوە، بۆیە لەبری دروستکردنی ئەو کێشانە ئێستا کاتی ئەوەیە زیاتر خزمەتی هاوڵاتییان بکرێت، چونکە سەرجەم کاروباری تایبەت بە هاوڵاتییان راگیراوە و پەرلەمان ناتوانێت چاودێری بەسەر کاروباری حکومەتەوە بکات".
ن. ن