جیهانی

پێنج پەرلەمانتار توشی كۆرۆنا بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنج پەرلەمانتار توشی كۆرۆنا بوون
مەودا میدیا-

پشكنینی نەخۆشی كۆرۆنا لەوڵاتی ئێران بۆ تەواوی ئەندامانی پەرلەمان كە بە ئەندامانی مەجلیس شورا ناسراوە كراوە و دەركەوتووە پێنج لە ئەندامەكان توشی نەخۆشی كۆرۆنا بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسەكانی هەواڵی ئێران، پشكنینی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ تەواوی ئەندامانی مەجلیسی ئێران كراوە و دەركەوتووە 5 لە ئەندامانی مەجلیسی شورا توشی نەخۆشی كۆرۆنا بوون.

ئەو پشكنینە لە كاتێكدا كرا كە بەیانی ئەمڕۆ شەممە پێش دەستپێكی كارەكانی مەجلیسی ئێران، نوێنەرێكی هەڵبژێردراوی شاری ئاستانەی ئەشرەفیەی سەر بە پارێزگای گەیلان لە مەجلیسی شورای ئێران بەهۆی توشبوون بە نەخۆشی كۆرۆنا گیان لە دەستدا.
Qaiwan
Qaiwan