تەندروستی

بە هۆی نەخۆشییەکی نوێوە مەترسی لەسەر تەندروستی هاوڵاتییان دروست دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە هۆی نەخۆشییەکی نوێوە مەترسی لەسەر تەندروستی هاوڵاتییان دروست دەبێت
مەودا میدیا-

چەند مانگێکە نەخۆشی کۆلێرا و سکچوون کوردستان و عیراقدا بڵاوبووەتەوە. هەرچەندە رێژەی تووشبوون تەواو کەم بووتەوە، بەڵام هێشتا لە کەرکوک رۆژانە دەیان کەس لە نەخۆشخانەکاندا چارەسەر وەردەگرن.

نووسینگەی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی کەرکوک لەوبارەیەوە رایگەیاند "رێژەی تووشبوون بە کۆلێرا و سکچوون لە هەڵکشانە و رۆژانە لەنێوان 15 تاکو 20 کەس سەردانی نەخۆشخانەکان دەکەن و چارەسەری پێویست وەردەگرن".

وتیشی "هێشتا تووشبوون بەو نەخۆشییە لەناو هاوڵاتییانی شاری کەرکوک بڵاوە".

هەروەها داواشی لە هاوڵاتییان کرد "زیاتر خۆیان بپارێزن و گرنگی بە پاکوخاوێنی خواردن و ئاوی خواردنەوە بدەن".

ئەوەشی ئاشکرا کرد "نیوەی زیاتری ئەوانەی لە عیراقدا تووشی کۆلێرابوون، هاوڵاتی شاری کەرکوکن و لە ماوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکەدا تەنیا یەک حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە".

ن. ن


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان