عیراقی
تەنها یەک کەس دەتوانێت دۆخی عیراق چارەسەر بکات و نایکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نەتەوە یەکگرتووەکان و چەند سیاسەتمەدارێکی عیراقی کار بۆ رازیکردنی سەید عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەکان دەکەن تاوەکو دەست لە کاروباری سیاسی عیراق وەربدات و کۆتایی بە ئاڵۆزییە سیاسییەکان بهێنێت.
هاوکات ژمارەیەک سیاسەتمەداری عیراقی و نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق، بە مەبەستی رێگە گرتن لە ئاڵۆزتربوونی دۆخی عیراق، خوازیارن سیستانی لەنێوان رەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگیدا نێوەندگیری بکات.
ئەوەش لەکاتێکدایە یەکێک لە راوێژکارەکانی سیستانی چەند رۆژێک لەمەوبەر رایگەیاند "سیستانی کاتێک دەست لە کاروباری سیاسی وەردەدات،کە هیچ رێگەیەک بۆ لایەنەکان نەمابێتەوە، چونکە بە دەستتێوەردانی سیستانی سەرجەم هاوکێشەکان دەگۆڕێن، بۆیە سیستانی نایەوێ دەسەڵاتەکانی لە بەرژەوندیی لایەنێک لە دژی لایەنێکی دیکە بەکاربهێنرێت".
س.ر