عیراقی
گەلاوێژ کەوت و پلەکانی گەرما دادەبەزن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەرزی هاوین بەرەوە کۆتایی دەچێت و پلەکانی گەرماش روو لە نزمبوونەوە دەکەن، لە ناو کولتووری کوریدا بەم کاتەی ساڵ دەوترێت گەلاوێژ کەوتن.
عامر جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عیراق رایگەیاند "سەرەڕای بەردەوامبوونی وەرزی هاوین، بەڵام لەمەولا چیتر پلەکانی گەرما بەرز نابنەوە و هێدی هێدی دادەبەزن و کەشی ناوچەکە فێنک دەبێت".
وتیشی "تاوەکو چەند هەفتەیەکی دیکە پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە و دواتر بە تەواوی دادەبەزن، بە جۆرێک چاوەڕێ دەکرێت بەرزترین پلە لە ناوەڕاست و باشووری عیراق 47 پلە بێت و نزمترین پلەیش لە هەرێمی کوردستان بە 30 پلە یان کەمتر تۆماربکرێت".
هاوکات باسی لەوەشکرد "پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستاندا زووتر دادەبەزن و زووتریش هاوین و وەرزی گەرما کۆتایی دێت".
س.ر