عیراقی
داخستنی پەرلەمانی عیراق و کاریگەرییەکانی لەسەر هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی داخستنی پەرلەمان و هەڵپەساردنی کۆبوونەوە و کاری لیژنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە، هیچ چاودێرییەک لەسەر کاری حکومەتی عیراق نەماوە، بەو جۆرە داواکاری هاوڵاتییان ناگاتە لێپرسراوە حکومییەکان.
سروە محەمەد رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای رایگەیاند "پەکخستنی کاری پەرلەمان راستەوخۆ کاریگەریی بەسەر ژیانی رۆژانەی هاوڵاتییانەوە هەیە، چونکە بەهۆی پەکخستنی کاری پەرلەمانەوە سەرجەم پرۆژەکان و داواکاریی هاوڵاتییان ناگاتە حکومەت".
وتیشی "یاسای ئاسایشی خۆراک 25 ترلیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە ئێستا لە جێبەجێکردندایە و پێویستە ئەندام پەرلەمانەکان بە وردی چاودێری بکەن، بەڵام ئەندام پەرلەمانەکان و لیژنە تایبەتمەندەکان ناتوانن چاودێری بکەن و ئاگایان لێی نەماوە".
هەروەها باسی لەوەشکرد "تاوەکو ئێستا دەبوو ژمارەیەک یاسا لە پەرلەمان دەربکرایە وەک کارئاسانی بۆ وەزارەتەکان و پرسی میلاکات و دامەزراندنی کارمەندی نوێ، هەروەها دەبوو پەرلەمان حکومەت ناچار بکات بە ژمارەیەک پرۆژەی نوێ، بەڵام سەرجەم ئەو کارانە راگیراون".
ئەوەشی ئاشکرا کرد "تاوەکو ئێستا یاسای بودجەی ساڵی 2022 پەسندنەکراوە کەچی وا خەریکە ساڵی نوێ دێت، بۆیە ئەگەر دۆخەکە وا بەردەوام بێت پێشبینی بڕێنی موچەی کارمەندانی عیراقیش دەکرێت".
س.ر