تەندروستی
پەیوەندیی نێوان قاوە و جگەرە دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان جگەرە و قاوە، زانایانی زانکۆی فلۆریدا لە ئەمەریکا، لە چوارچێوەی توێژینەوەیەکی زانستیدا توانیان ئەنجامێکی نوێ بە دەستبهێنن.
رۆجەر بابکی، پسپۆڕی بوارە پزیشکییەکان لە زانکۆی فلۆریدا، رایگەیاند "توانیویانە دوو مادە لە قاوەدا بدۆزنەوە، کە راستەوخۆ کاریگەرییان بەسەر مێشکەوە دەبێت و خواستی وەرگرتنی نیکۆتین زیاددەکەن".
وتیشی "ئەو دوو مادەیە بە گشتی لە قاوە و چادا هەیە، بۆیە دوای خواردنەوەی قاوە و چا، خواست لەسەر جگەرەکێشان لای جگەرە کێشەکان زیاتر دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "سەرەتا ئەو مادە جیاوازانەی ناو قاوەیان لەسەر چەند مشکێکی تاقیگەدا تاقیکردووەتەوە، دواتر دەرکەوت مشکەکان خواستیان لەسەر وەرگرتن نیکۆتین زیاتر دەبێت".
س.ر