عیراقی
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری: دژی خۆپیشانده‌ران سکاڵا تۆمارناكه‌ین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عیراق ره‌تیكرده‌وه، دژ به خۆپیشانده‌ران هیچ سكاڵایه‌ك له دادگە نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تۆماربكه‌ن و دەشڵێت "ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ر مه‌به‌ست و كارێك بێت، ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو و پێویستی هه‌یه".
ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئابی 2022 ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد، دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی، به تایبه‌تی به‌رده‌وامن له خزمه‌تكردن و پابه‌ندن به‌و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیانه‌ی كه یاسای رێكخراوی دادوه‌ری بۆی دیاریكردون، بۆیه به بڕیاری تاكه‌كه‌سی مامه‌ڵه ناكه‌ن له‌و كه‌یسانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به رایگشتییه‌وه هه‌یه.

باسی لەوەشکردووە "ئه‌و راگه‌یه‌ندراو و لێدوانانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه به‌ناوی گروپێك له دادوه‌ران بڵاوكراوه‌ته‌وه و هه‌وڵده‌درێت له دادگە نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سكاڵا له‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران سه‌باره‌ت به روداوه‌كانی دوێنێی به‌رده‌م باره‌گای ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری تۆمارده‌كه‌ن".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ده‌زگای دادوه‌ریی عیراق كارامه‌یه، به گوێره‌ی یاساكانی عیراقی توانای هه‌ر پرسێك و هه‌نگاوێكی پێویستی یاسایی هه‌یه".
ر. ئ
ر. ئ