عیراقی

هۆشدارییەکی بەپەلە لە چوار سەرۆکایەتییەکەی عیراقەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشدارییەکی بەپەلە لە چوار سەرۆکایەتییەکەی عیراقەوە
مەودا میدیا-

چوار سەرۆکایەتییەکەی عیراق کۆبوونەوە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا رایانگەیاند، بەردەوامبوونی دۆخی ناهەمواری سیاسی کاریگەری خراپ دەکاتە سەر هەوڵە نیشتمانییەکان بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی ئارامی و سەلامەتی هاوڵاتییان، هۆشدارییشیاندا لەوەی کە "نابێت هێزە ئەمنییەکان پەلکێشی ناو ناکۆکییەکان بکرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق میوانداری کۆبوونەوەیەکی کرد بە ئامادەبوونی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و لەبارەی گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ئەم دواییە و لێکەوتەکانی گفتوگۆکرا.

ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە جەختیانکردەوە، بەردەوامبوونی دۆخی ناهەمواری سیاسی کاریگەری خراپ دەکاتە سەر هەوڵە نیشتمانییەکان بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی ئارامی و سەلامەتی هاوڵاتییان، بۆیە پێویستە هەڵوێستێکی کارای جدی لە هەموو لایەنەکان بێتەئاراوە کە رێگری بکات لە پەرەسەندنی دۆخەکە، هاوکات جەختکرایەوە لە گرنگی ئەنجامدانی دیالۆگی نیشتمانی وەک تاکە رێگە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئەوە دووپاتکرایەوە، کە گرنگی دەستپێکردنی دیالۆگی راشکاوانەی بوونیادنەرانە لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و پارێزگاریکرد لە ئاشتی کۆمەڵایەتی و دڵنیاکردنەوەی هاوڵاتییان و گرتنەبەری هەنگاوی چارەنووسساز بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانەی ئێستا بەرۆکی وڵاتی گرتووو.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا جەختکراوەتەوە، لە پێویستی پاراستنی تەواوی دامەزراوەکانی دەوڵەت و پارێزگاریکردن لە سەروەری و سەربەخۆیی دەوڵەت لە چوارچێوەی یاسا و دەستوور.

ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە ئاماژەیان بەوەشدا، خۆپیشاندانی ئاشتیانە و دەربڕینی بیروڕا مافێکی دەستووری پارێزراوە، بەڵام پێویستە پابەندی یاسا و رێساکان و پاراستنی ئاسایش و موڵک و ماڵی گشتی بن، هەروەک پێویستە مامەڵەکردن لەگەڵ داواکارییەکان لە چوارچێوەی یاسا و دەستوور بێت.

کۆبوونەوەکە جەختی لەوەشکردەوە، ئەرکی هێزە ئەمنییەکانە بە تەواوی پێکهاتەکانییەوە پارێزگاری بکەن لە سەقامگیری وڵات و ئاسایش و موڵک و ماڵی گشتی، هەروەک پێویستە بەهەموو جۆرێک دوور کەونەوە لە دەستوەردان لە کێشە سیاسییەکان، چونکە هێزە ئەمنییەکان زامنی پاراستنی خەڵک و نیشتمانن، بۆیە ئەرکی سەرەکی دەوڵەت و دامەزراوە دەستوورییەکان پاراستنی ئاسایش و مافی عیراقییەکانە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوەکرا، کە بەردەوامبوونی قەیرانی سیاسی کاریگەری دەکاتە سەر رۆڵی عیراق لە ناوەندەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، هەروەها لەوانەیە کاریگەری بکاتە سەر لە کارخستنی هەماهەنگی و لێکتێگەیشتن و رێککەوتننامەکان لە بوارە جیاجیاکان، بەتایبەتی پێداویستی و بژێوی ژیان و خزمەتگوزاری هاوڵاتییان.

لە کۆتاییدا ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە جەختیانکردەوە لە پێویستی چرکردنەوەی هەوڵەکانی هەموو دەسەڵات و هێز و لایەنە سیاسی و چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان بە ئاڕاستەی سازان و یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی بۆ چارەسەرکردنی ئاشتیانەی قەیرانی ئێستا لە چوارچێوەی دەستوور و کاروانی دیموکراسی.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان