تەندروستی

هۆكارەكانی تووشبوون بە ئاگزیما و شێوازی چارەسەركردنی

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆكارەكانی تووشبوون بە ئاگزیما و شێوازی چارەسەركردنی
مەودا میدیا-

ئاگزیما یەکێکە لە نەخۆشییەکانی پێست، کە لە ئەنجامی هەوکردنی پێستەوە دروستدەبێت و زۆرجاریش بەهۆی حەساسییەتی پێستەوەیە کە زۆرتر ئەم هۆکارە بۆماوەییە لە کەسەکاندا.

کاتێک کەسێک توشی ئاگزیما دەبێت نیشانەکانی ئەوەیە کە پێست کەمێک دەئاوسێت لە هەندێک جۆردا و سوردەبێتەوە و دەخورێت و پاشان دەگاتە ئەوەی کە پێستەکە دەقڵیشێت و پێست فڕێدەدات و وەک برین خۆی نیشان دەدات، زیاتر ئاگزیما لە دەموچاو و دەست و قاچ دروست دەبێت و هەندێک جاریش لە شوێنی دیکەی لەشدا بەدەردەکەوێت.

پێویستە کە تووشی ئاگزیمابوویت نەیخورێنیت، چونکە شوێنەکەی دەبێت بە برینی وشک و ئازاری دەبێت، دكتۆر گەشین کەمال، پزیشكی پسپۆڕی پێست هۆكار و چارەسەری ئەم گرفتەی خستووەتەڕوو.

هۆکارەکانی پاڵنەر بۆ دروستبوونی ئاگزیما:
1. خوری و قوماش.
2. سابوون و ئەو بەکارهێنەرانەی کە پێست وشک دەکەنەوە.
3. هەستکردن بە گەرما و عارەق کردنەوە.
4. وشکبوونەوەی پێست.

دەستنیشانکردنی ئاگزیماش دەبێت پزیشکی پێست بیکات، بەو پێیەی زۆربەی ئەوانەی تووشی ئاگزیما دەبن، جۆرێک لە جۆرەکانی حەساسییەتییان هەیە، بۆیە دەبێت پشکنین بۆ کەسەکە بکرێت بەر لە وەرگرتنی چارەسەر.

چارەسەرەکانی ئاگزیما:
پزیشکی پسپۆڕی پێست دوای زانینی جۆری ئاگزیماکە و رێژەکەی، چارەسەری پێویستی بۆ دیاریدەکات.

خۆپارێزی لە ئاگزیما:
1. بەکارهێنانی ئەو کەرەستانەی کە پێست نەرم و تەڕ دەکاتەوە.
2. دورکەوتنەوە لە هەواگۆڕکێی زۆر لە زۆر گەرمەوە بۆ زۆر سارد یان بە پێچەوانەوە.
3. دورکەوتنەوە لە عارەقەکردنەوەی زۆر یان سەرمابوونی زۆر.
4. کەمکردنەوەی فشارە دەرونییەکان.
5. دورکەوتنەوە لەو کەرەستانەی کە دەبێتە هۆی خورانی لەش بە تایبەت خوری.
6. خواردنی ئەو خواردنانەی کە پێست بە تەڕی دەهێڵێتەوە بە تایبەت سەوزە و میوە.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب