عیراقی
وەزیرێکی عیراق بەڵێنەکەی نەبردەسەر و پارەی ئەم توێژەی کوردستانی دابیننەکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هەرچەندە وەزیری بازرگانیی عیراق بڕیاریدا پارەی گەنمی جوتیارانی کوردستان دابینبکات، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیارەکەی نەبردووەتەسەر و هیچ بڕە پارەیەکی بۆ ئەو مەبەستە رەوانەی هەرێمی کوردستان نەکردووە.
لەوبارەیەوە غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کە دوو هەفتە لەمەوبەر هەواڵی هاتنی ئەو بڕە پارەیەی بڵاوکردەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی ئابی 2022 رایگەیاند "وەزیری بازرگانیی عیراق بەڵێنەکەی خۆی نەبردە سەر و پارەی بۆ جوتیارانی کوردستان دابیننەکرد".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئاڵۆزییە سیاسییەکان و خۆپیشاندانەکەی بەغدا هۆکاری سەرەکیی نەگەیشتنی ئەو بڕە پارەیەیە، هەروەها هەوڵەکانمان چڕکردووەتەوە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو جارێکی دیکە لەگەڵ وەزیری بازرگانیی عیراق کۆدەبێتەوە".
س.ر