عیراقی
بڕیار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عیراق دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دادگەی فیدراڵی عیراق کاتی کۆبوونەوەی دیاریکرد بۆ بڕیاردان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی ئابی 2022, دادگەی فیدراڵی عیراق کاتی کۆبوونەوەی دیاریکرد بۆ بڕیاردان لەسەر کەیسی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بڕیارە کۆبوونەوەکە رۆژی 30ی ئابی 2022 ئەنجام بدرێت.
لەئێستادا عیراق بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت و سەدر و لایەنگرانی داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن دەکەن.
س.ر