عیراقی
مانگی رابردوو ملیۆنان دۆلار داهاتی نەوت بووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی نەوتی عیراق لە بەیاننامەیەکدا داهاتی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە، بەپێێ بەیاننامەکە بێت لە مانگی تەموزی 2022ی بە بەهای زیاتر لە 10 ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە.
وەزارەتی نەوتی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند "بەپێی ئاماری كۆتایی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ)، مانگی تەمموزی رابردوو 102 ملیۆن و 385 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەكراوەو كۆی داهاتەكەشی دەگاتە 10 ملیار و 368 ملیۆن و 352 هەزار دۆلار".
ئاماژەی بەوەشكرد "بڕی ئەو نەوتەی لە كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقەوە هەناردەكراوە 99 ملیۆنو 965 هەزار بەرمیل بوەو لە كێڵگەكانی كەركوكیشەوە دوو ملیۆن و 344 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی بەندەری جەیهانی توركیا كراوە".
ئەوەشی خستەڕوو "تێكڕای رۆژانە نزیكەی 3 ملیۆن و 413 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەكراوە و هەر بەرمیلێكیش بە 101 دۆلارو 26 سەنت فرۆشراوە و لەلایەن 35 كۆمپانیای جیهانییەوە هەناردەكراوە".
س.ر