تەندروستی
باشترین خواردنەوەكان بۆ ئەو كەسانە چین كێشە لە ریخۆڵەیاندا هەیە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- بەشی تەندروستی
جین برونینگ، پزیشك و پسپۆڕی خۆراك دەڵێت قاوە و شەربەتی تەماتە و شەربەتەكانی تریش یارمەتیدەرێكی باشن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ریخۆڵە.
ئەو پسپۆڕە ئەمەریكییە لەكاتی قسەكردنیدا بۆ پێگەی (Eat This, Not That) وتی "خواردنەوەی خواردنەوە گونجاوەكان لە بەیانیاندا تەنها وات لێناكات هەست بە چالاكبوون بكەیت، بەڵكو پارێزگاری لە ریخۆڵەشت دەكات".
ئاماژەی بەوەشكردووە "كاتێك بەیانیان مرۆڤ لە خەو هەڵدەستێت هەست بە ووشكبوونەوە دەكات، لەبەرئەوە پێویستە لەسەری پێش هەموو شتێك ئاو بخواتەوە بۆ ئەوەی كۆئەندامی هەرسكردنی بكەوێتەوە كار و رێگە لە قەبزی بگرێت".
ئەو پسپۆڕەی خۆراك ئەوەشی خستووەتەڕوو "زۆرجار وشكبوونی جەستە دەبێتە هۆی قەبزی، چونكە خانەكان پێویستیان بە ئاو هەیە بۆ ئەوەی بە جێبەجێكردنی ئەركەكانیان هەڵسن. بۆیە خواردنەوەی ئاو لە بەیانیاندا باشترین رێگە و میكانیزمی باشە بۆ دەستپێكی رۆژەكەت بەشێوەیەكی تەندروست و دروست نەبوونی كێشە لە ریخۆڵەكانتدا".
"خواردنەوەی قاوەش بەسوودە، بەڵام نابێت زیادەڕۆیی لە خواردنەوەیدا بكرێت، بەڵكو خواردنەوەی یەك كوپ قاوە لە بەیانیاندا بەسە بۆ ئەوەی ریخۆڵە سوودی لێ وەربگرێت بێ ئەوەی كاریگەریی نەرێنی لەسەر بەشەكانی دیكەی جەستە هەبێت، چونكە قاوە ئاسانكاری بۆ كرداری هەرسكردن دەكات و یارمەتیی پاككردنەوەی ریخۆڵەش دەدات و كاریگەریی ئەرێنی لەسەر بەكتریا سوودبەخشەكان هەیە، بەڵام با قاوەكە شەكر و كرێمی زیادەی تێنەكرێت"، جین برونینگ، پزیشك و پسپۆڕی خۆراك وا دەڵێت.
ئەو پسپۆڕەی خۆراك ئەوەشی خستووەتەڕوو "خواردنەوەی شەربەتی تەماتە و جۆرەكانی دیكەی شەربەت یارمەتیی كرداری هەرسكردن دەدەن".
ب.ت