عیراقی

نۆ ملیۆن عیراقی لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین

مەودا میدیا - سلێمانی |


 نۆ ملیۆن عیراقی لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین
مەودا میدیا- 

سەرەڕای زیادبوونی هەناردەی نەوتی عیراق و بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو، و بەرزبوونەوەی یەدەگی نەختینەی بانکی ناوەندی عیراق بۆ نزیک لە 90 ملیار دۆلار، بەرزبوونەوەی نەختینەی زێڕ بۆ نزیک 130 تۆن، نۆ ملیۆن عیراقی لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین.

زیکرە عەبدولرەحیم، بەرێوەبەری گشتی بەشی چاودێری کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی (العراقیە) رایگەیاندووە "سوودمەندانی مووچەی تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتیی 1.4 ملیۆن خێزانن، لەکاتێکدا ئەو خێزانانەی مافی چاودێری کۆمەڵایەتییان هەیە سێ ملیۆنن، و نزیکە 200 هەزار گەنج کە توانای کارکردنیان هەیە. مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی وەردەگرن".

ئاماژە بەوەشدەکات "عیراق مووچەی چاودێری و هاوکاری بۆ بێکاران، بێوەژن و هەتیوان دابین دەکات، کە بڕەکەی 180 هەزار دینارە، چالاکوانان و چاودێرانی مەدەنی ئەو بڕە پارەیە بەکەم دەزانن و دەڵێن، تەنها بەشی یەک هەفتە بژێوی دەکات. ئەو پارەیەی حکومەت بەس نییە".

بەرپرسێکی وەزارەتی کاری عیراقی ئاشکرایکردووە، وەزارەتەکەیان نزیکەی سێ ملیۆن کەسی دەستنیشانکردووە کە شایەنی هاوکاریکردنن، بەڵام دەرکەوتووە کە زیاتر لە سێ ملیۆن عیراقی شایەنی هاوکارین، بەڵام وەزارەتەکەیان لە توانایدا نییە، هاوکاری بۆ هەموو ئەوانە دابینبکات.

ر. ئ



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان