جیهانی
توركیا پەنای بۆ ئەمریكا بردوە... دژی روسیا دەوەستێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە بەرامبەر سوریا و روسیا، توركیا پەنای بۆ ئەمریكا بردووە بۆ ئەوەی جۆرە چەكێكی پێشكەوتوی پێ بفرۆشێت تا لەشەڕی ئیدلیب بەكاری بهێنێت.
مەولود چاوش ئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راگەیاند "لەگەڵ مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆبووەتەوە و لە بارەی دۆخی ئیدلیب و ئەو شەڕەی كە لەم دوایەدا لە ناوچەكە روویداوە".
وەزیری دەرەوەی توركیا ئەوەی نەشاردوەتەوە و باسی كردووە داوای لە ئەمریكا كردووە كە سیستمی بەرگری موشەكی پاتریۆتی پێ بدات بۆ ئەوەی لە شەڕی ئیدلیب بەكاری بهێنێت ئەمەش دژی سوریا و بەتایبەتی روسیایە.
بەپێی هەواڵی رۆژنامە ئەمریكییەكان، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەو داوایەی وەزیری دەرەوی توركیا رەتكردوەتەوە.
ئەم هەوڵەی توركیا لە كاتێكدایە لە ماوەی سێ رۆژی رابردوو روسیا ژمارەیەك سەربازی توركیا لە ئیدلیب كوشت.