عیراقی
لەبارەی بەشەخۆراکەوە دڵنیایی بە هاوڵاتییان دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەلایەن کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی خۆراکی سەربە وەزارەتی بازرگانیی عیراق دڵنیایی بە هاوڵاتییان دەدرێت، کە تا کۆتای ئەمساڵ خۆراکی پێویست هەیە، بۆ ئەوەی لەڕێگەی بەشەخۆراکەوە دابەشبکرێت.
لەلایەن کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی خۆراکی سەربە وەزارەتی بازرگانیی عیراق دڵنیایی بە هاوڵاتییان دەدرێت، کە تا کۆتای ئەمساڵ خۆراکی پێویست هەیە، بۆ ئەوەی لەڕێگەی بەشەخۆراکەوە دابەشبکرێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێک کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی خۆراکی سەر بە وەزارەتی بازرگانیی عیراق کە تێیدا هاتووە، دۆسیەی فۆڕمی خۆراک و بەردەوامبوون و پشتیوانیکردنی، یەکێکە لەکارە ھەرە لە پێشینەکانی حکومەت و پشتیوانی بەردەوامبوونی دەکات.
کۆمپانیاکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ھەموو ئەو پەرۆشیانەیان لەپێناو دەستەبەرکردنی ئاسایشی خۆراکی وڵاتەکەیە.
باسی لەوەشکردووە، ھەموو سەرەتای مانگێک بێ کێشە بابەتەکانی فۆڕمی خۆراک دەگاتە بریکارەکانی خۆراک، بۆ ئەوەی لەکاتی خۆیدا بەسەر ھاوڵاتییاندا دابەشبکرێت.
ر. ئ
ر. ئ