عیراقی
سەدر پێشنیازێکی نوێ رادەگەیەنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیرەکەی سەدر پێشنیازێکی نوێ رادەگەیەنێت و ئاماژە بەوەشدەکات له‌ئێستادا گرنگتر له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، به‌شداری نه‌كردنی هه‌موو ئه‌و پارت و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه له دوای داگیركاریی ئه‌مەریكاوه له ساڵی 2003 تا ئه‌مڕۆ به‌شدارییان له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا كردووه.
ساڵح محه‌مه‌د عیراقی، وەزیرەکەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێکدا راگەیاند "له‌ئێستادا گرنگتر له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، به‌شداری نه‌كردنی هه‌موو ئه‌و پارت و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه له دوای داگیركاریی ئه‌مەریكاوه له ساڵی 2003 تا ئه‌مڕۆ به‌شدارییان له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا كردووه، به هه‌موو ورده‌كارییه‌كانییه‌وه، سه‌ركرده و وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و پله تایبه‌ته‌كانی سه‌ر به حزبه‌كان، به‌ڵام به رەهایی و به ره‌وتی سه‌دریشه‌وه".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەم لەشوێنی هه‌موو ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییانه‌یه كه هه‌ندێك به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن، له‌نێویاندا نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، سوپاس، من ئاماده‌م، له ماوه‌ی كه‌متر له 72 كاتژمێر بۆ واژۆكردنی رێككه‌وتنێك كه ئه‌مه له‌خۆبگرێت، و له‌مه‌ودوا جێبه‌جێی بكه‌ین".
ئەوەشی خستەڕوو "ناكرێت بوترێت دوای هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ئه‌مه به‌دی دێت، به شێوه‌ی خوێناویش به‌دی نایه‌ت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌دی نه‌هێنرێت ئه‌وا بوار بۆ چاكسازی نامێنێت".
س،ر