عیراقی
چاوەڕواندەکرێت لە عیراق چی رووبدات؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوای بڵاوکردنەوەی نوێترین پەیامی موقتەدا سەدر کە پێشنیاز دەکات هه‌موو ئه‌و پارت و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه له دوای داگیركاریی ئه‌مەریكاوه له ساڵی 2003 تا ئه‌مڕۆ به‌شدارییان له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا كردووه بەشداری حکومەتی نوێ نەکەن، چاوەڕواندەکرێت دۆخی عیراق بگۆڕێت.
غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەبارەی نوێترین پەیامی سەدرەوە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەم پەیامەی کۆتایی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر شتێکی زۆرباشە کە داوا دەکات هه‌موو ئه‌و پارت و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه له دوای داگیركاریی ئه‌مەریكاوه له ساڵی 2003 تا ئه‌مڕۆ به‌شدارییان له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا كردووه بەشداری حکومەتی نوێ نەکەن".
ئاماژەی بەوەکرد "ئەم پێشنیازەی ئەمڕۆی سەدر چاوەڕواننەکراو بوو کە داوای پێکهێنانی حکومەت دەکات، دەتوانین بڵێین ئەمە رێگەیەکی زۆرباشە بۆ باشکردنی دۆخی عیراق، چونکە چیتر خەڵکی عیراق بەرگەی ئەم دۆخەی ئێستا ناگرن".
لەبارەی ئەوەی تاچەند ئەگەری قبووڵکردنی ئەم پێشنیازە هەیە ناوبراو وتی "پێشبینی دەکەم لایەنە سیاسییەکان ئەم پێشنیازەی سەدر پەسندبکەن".
لەبارەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە دەرەوەی پەرلەمان وتی "چوارچێوەی هەماهەنگی واژۆی کۆکردووەتەوە و داوادەکات کۆبوونەوە بکرێت، بەڵام ئەگەر بەو 72 کاتژمێرەی سەدر داوای دەکات لایەنەکان رێکبکەون لەگەڵ سەدر ئەوا پێویست ناکات کۆبوونەوە لە دەرەوەی پەرلەمان بکرێت و دەرگای پەرلەمان دەکرێتەوە".
ساڵح محه‌مه‌د عیراقی، وەزیرەکەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە دوایین پەیامی راگەیاند "له‌ئێستادا گرنگتر له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، به‌شداری نه‌كردنی هه‌موو ئه‌و پارت و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه له دوای داگیركاریی ئه‌مەریكاوه له ساڵی 2003 تا ئه‌مڕۆ به‌شدارییان له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا كردووه، به هه‌موو ورده‌كارییه‌كانییه‌وه، سه‌ركرده و وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و پله تایبه‌ته‌كانی سه‌ر به حزبه‌كان، به‌ڵام به رەهایی و به ره‌وتی سه‌دریشه‌وه".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەم لەشوێنی هه‌موو ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییانه‌یه كه هه‌ندێك به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن، له‌نێویاندا نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، سوپاس، من ئاماده‌م، له ماوه‌ی كه‌متر له 72 كاتژمێر بۆ واژۆكردنی رێككه‌وتنێك كه ئه‌مه له‌خۆبگرێت، و له‌مه‌ودوا جێبه‌جێی بكه‌ین".
س.ر