عارف قوربانی
بۆسه له‌سه‌ر رێگەی هه‌ڵه
هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ناو عیراق و ده‌ره‌وه‌ی عیراقیشه‌وه چاودێریی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن، ئه‌و راستییه ده‌زانن کە ئه‌وه‌ی سه‌در له‌باره‌ی عیراق و ده‌سه‌ڵاتدارانی و كاره‌كته‌ره سیاسی و حزبییهكانیەوە ده‌یڵێت، هه‌مووی راسته. ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ش كه له دوا په‌یامیدا وه‌كو (دز و شه‌لاتی) ناوی بردوون، كاڵایه‌كه پڕ به باڵایان؛ به‌ڵام جگه له سه‌در كه‌سی دیكه ئازایه‌تیی ئه‌وه‌ی نییه به‌و راشكاوییه ئه‌م حه‌قیقه‌ته بڵێت.
دوا به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ری دروستی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی سه‌در بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق، ناوه‌ڕۆكی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی محهممەد عەللاوی وه‌زیری دارایی عیراقه كه تێیدا به روون و راشكاو ئاماژه به‌وه ده‌كات (تۆڕی نهێنیی به‌رژه‌وه‌ندیی نێوان ده‌سه‌ڵاتداران و حزبه‌كان به ملیاره‌ها دۆلار له گه‌نجینه‌ی عیراق ده‌به‌ن). ئه‌وه‌ی چه‌ندین رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی جه‌ختیان ده‌كرده‌وه كه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و حزبه‌كانیان وه‌كو نه‌هه‌نگ كه‌وتوونه‌ته سه‌ر داهاتی ئه‌و وڵاته و لووشی ده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر گه‌لی عیراق ئاگایی و هۆشیارییان به‌رز بووایە، ته‌نها ئه‌و نامه‌یه به‌س بوو بۆئه‌وه‌ی شۆڕشه سپییه‌كه‌ی به‌غدا به خوێنی گه‌نده‌ڵكاران سوور بكرێت، به‌ڵام ناوه‌ڕۆكی ئه‌و نامه‌یه و ده‌یان به‌ڵگه‌ی دیكه‌ی هاوشێوه هه‌ن له‌وه‌ش زیاتر ده‌سه‌لمێنن و خه‌ڵكیش هیچ كاردانه‌وه و هه‌ڵوێستێكیان نییه، ئه‌وه‌ی هاتووەته سه‌ر شه‌قام له‌سه‌ر داوای سه‌در هاتوون و به داوایه‌كی ئه‌ویش پاشه‌كشه ده‌كه‌ن.
بۆیه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی سه‌در دروسته و ته‌نانه‌ت ئه‌و رێگه‌چارانه‌ی كه ئێستا له شه‌قامه‌وه بۆ ده‌ربازكردنی عیراق له‌ده‌ستی ئه‌م ته‌به‌قه سیاسییه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردوودا ده‌یانخاته‌ڕوو، رێگەچاره‌ی راست و دروستن، به‌ڵام ئه‌و ئامانجه به شۆڕشی سپی بهدینایەت و سه‌در به رێگەیه‌كی هه‌ڵه ده‌یه‌وێت ئامانجێكی راست به‌دیبهێنێت. سه‌در به‌و ئه‌نجامه‌ی له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عیراق به‌ده‌ستیهێنا و به‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی و سوننه‌كان وه‌كو زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی پێكیهێنا، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ ره‌خسا کە بتوانێت ئه‌وه‌ی ئێستا له شه‌قامه‌وه داوای ده‌كات و جۆرێكه له مه‌حاڵ، له په‌رله‌مانه‌وه به‌ده‌ستیبهێنێت.
نیگه‌رانه له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كراوه به ئامراز و له كێشه و ناكۆكییه سیاسییه‌كاندا به‌كارده‌برێت، به‌و زۆرینه په‌رله‌مانییه‌ی هه‌یانبوو ده‌یتوانی دادگە له ده‌ستی ئه‌وانه رزگار بكات كه پاشكۆ و وابه‌سته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و سیاسییه‌كانن، به‌ڵام ئێستا به جووڵاندنی شه‌قام له دژی دادگە و ئه‌نجامدانی خۆپێشاندان له‌به‌رده‌م دادگەی فیدراڵی، كاریگه‌ریی ئه‌وتۆی نابێت، چونكه ئه‌و ته‌ره‌فه سیاسییانه‌ی توانای به‌كاربردنی دادگەیان هه‌یه، واده‌كه‌ن ئه‌و هه‌وڵه به ده‌ستی تێكده‌رانه لێكبدرێته‌وه و دادگە له دژی خۆپێشانده‌رانیش به‌كارده‌به‌ن. داوای دوورخستنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران ده‌كات له ده‌سه‌ڵات، ده‌یتوانی نه‌ك هه‌ر دووریانبخاته‌وه، بەڵکو به یاسا هه‌موویان بخاته قه‌فه‌سی زیندانه‌وه، به‌ڵام ئێستا ئه‌وان له ده‌رفه‌تی ئه‌وه ده‌گه‌ڕێن کە چۆن به یاسا شه‌قام و خۆپێشاندان له قاڵب بده‌ن.
به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌گه‌ر سه‌در له په‌رله‌مان بمایه‌ته‌وه، نهشیتوانیایە ئه‌و حكومه‌ته پێكبهێنێت كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد، به‌ڵام دوو چه‌كی به‌هێزی له‌ده‌ست بوو، شه‌قام و په‌رله‌مان. ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی بوایە به جووڵاندنی شه‌قام، له په‌رله‌مانه‌وه دەیكرد به یاسا، به‌ڵام له لایه‌ك به‌هۆی پشوو كورتیی سه‌در و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌رژه‌وه‌ندیی ئێران و هاوپه‌یمانیی فاسیدهكان، شكستی به‌و رێگەیه هێنا. به كشانه‌وه‌ی له په‌رله‌مان، چه‌كه یاساییه‌كه‌ی ده‌ستی خۆی سووتاند و وه‌كو شمشێرێك دای به ده‌ستی نه‌یاره‌كانیه‌وه، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه رێگەی به‌رده‌م شه‌قامی سه‌خت كرد.
ئه‌وه‌یشی ئێستا له شه‌قام ده‌یكات جۆرێكه له كاردانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كردوویه‌تی، هه‌رچه‌نده له‌مه‌یاندا نه‌یاره‌كانی سه‌دریش (چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی) به هه‌ڵه‌یه‌ك ئه‌و خزمه‌ته‌یان به سه‌در كرد كه ره‌وایه‌تیی پێبده‌ن یارییه‌كه‌یان لێ تێكبدات. چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كاتێك به كشانه‌وه‌ی سه‌در ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ ره‌خسا ببنه زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی و مه‌ترسیی ئه‌وه‌یان نه‌ما بتوانرێت له به‌رانبه‌ریان (كوتله‌ی په‌كخه‌ر) دروستبكرێت، ئه‌گه‌ر له‌بری (سودانی)، جه‌عفه‌ر سادق سه‌دریان بەربژێر بكردایە بۆ سه‌رۆك وه‌زیران كه دڵخوازی پێشووتری سه‌درییه‌كان بوو، پاساویان نه‌ده‌دایه سه‌در شه‌قام بجووڵێنێت دژی به‌ربژێری (چوارچێوه) و به گه‌نده‌ڵ و وابه‌سته‌ی مالیكی بیچوێنێت. به دیاریكردنی شه‌یاع سودانی داریان كرده شاره زه‌رده‌واڵه و هه‌لومه‌رجێكیان دروستكرد کە ره‌وایه‌تی بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌در.
به‌ڵام ئایا سه‌در چی ده‌چنێته‌وه له‌وه‌ی به ئاراسته‌كردنی شه‌قام بیه‌وێت رێگه له نه‌یاره‌كانی بگرێت، وه‌كو خۆی ده‌ڵێت، ده‌سه‌ڵات بگرنه‌وه ده‌ست؟ یان چۆن ده‌توانێت ئه‌و ئامانجانه به‌دیبهێنێت كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات بۆ دادگاییكردنی گه‌نده‌ڵكاران؟ تائێستا ئه‌وه‌ی توانیویەتی بیكات ئه‌وه‌یه كه نه‌هێڵێت به‌و جۆره حكومه‌ت پێكبهێنن كه پلانیان بۆ دانابوو، خه‌ریكه دۆخه‌كه به ئاقارێكدا ده‌ڕوات وه‌كو چۆن سه‌در نه‌یتوانی به زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی و سیاسی نه‌یتوانی هیچی لێبچنێته‌وه، چوارچێوه‌ش به‌و ده‌رده بچن كه نه‌توانن هیچ له‌و زۆرینه‌ی په‌رله‌مانییه به‌ده‌ستبهێنن، به‌ڵام ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی ته‌سلیمی ئیراده‌ی سه‌در بن، چونكه ئه‌وان به كه‌مینه‌یه‌كی په‌رله‌مانییه‌وه توانییان ببنە هێزی په‌كخه‌ر له‌به‌رده‌م زۆرینه‌ی سه‌دردا، هیچ لۆژیكێك ئه‌وه ناسه‌لمێنێت كه به زۆرینه‌ی په‌رله‌مانییه‌وه چۆك بۆ داخوازییه‌كانی سه‌در دابده‌ن.
بۆیه ئه‌وه‌ی سه‌لمێندراوه ئه‌وه‌یه كه نه به هه‌ڵبژاردن و دروستكردنی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی، رێگه ده‌درێت گۆڕانكاریی ریشه‌یی له عیراق بێته ئاراوه، نه به خۆپێشاندانی هێمنانه و ئاشتییانه وه‌كو ئه‌وه‌ی سه‌در ده‌ستیداوه‌تێ و ناوی لێناوه شۆڕشی سپی، هیچ ئاكامێكی ئه‌وتۆی ده‌بێت. ئه‌گه‌ر سه‌در ده‌یه‌وێت ببێته رابه‌رێك بۆ كۆتاییهێنان به‌و سیستم و ده‌سه‌ڵاته ته‌قلیدییه‌ی وه‌كو میراتی ته‌وافوقاتی دوو ده‌یه‌ی رابردوو، زه‌مینه‌ی بۆ ئه‌وه خۆشكرد عیراق ببێته گه‌نده‌ڵستان و جگه له وێرانه‌یی هیچی بۆ داهاتووی عیراق پێنه‌بووه، ده‌بێت ره‌نگی شۆڕشه‌كه‌ی بگۆڕێت، چونكه ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یكات دانانی بۆسه‌یه له‌سه‌ر رێگەیه‌كی هه‌ڵه، كاروانی گهندهڵچییهكان به‌و رێیه‌دا تێناپه‌ڕێت تاوەکو بكه‌ونه دا‌و و بۆسه‌ی شۆڕشگێڕه سپیپۆشهكانهوه. عیراق له وێستگه‌یه‌كدا پێویستی به شۆڕشێكی سووره، بۆئه‌وه‌ی دواڕۆژی نه‌وه‌كانی سپی بێت.
خ.غ