جیهانی

یەکەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەوڵاتێکی دیکەی جیهان تۆمارکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەوڵاتێکی دیکەی جیهان تۆمارکرا
مەودا میدیا-

یەکەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە له وڵاتی ئوسترالیا تۆمار کرا کە پیاوێکی 78 ساڵانە.

بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بەھۆی كۆرۆنا لە ئوستراڵیا تۆماركرا كە پیاوێكی تەمەن 78 ساڵان بووە و یەكێك بوو لەو كەسانەی لەگەڵ 150 ھاوڵاتی دیكەی ئوستراڵی لەنێو كەشتی گەشتیاری دایمۆند برنسیسی ژاپۆنیدا بووە.

جێگای ئاماژەیە، ڤایرۆسی کۆرۆنا ڤایرۆسێکی کوشندەیە لە ئێستادا لە جیهاندا بڵاوە کە زیاتر لە 80 هەزار کەس توشی ڤایرۆسەکەبوون و زیاتر لە 2 هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە بەهۆی کۆرۆناوە، هەروەها زیاتر لە 30 هەزار کەسیش توانیویانە زاڵبن بەسەر ڤایرۆسەکەدا و چاکبوونەتەوە.
Qaiwan
Qaiwan