عیراقی

لەبارەی مووچە دڵنیایی دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی مووچە دڵنیایی دەدرێت
مەودا میدیا-

راوێژکاری تەکنیکی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، به‌پێی یاسا پرسی مووچە، بودجەی کارکردن و بودجەی وەبەرهێنان هیچ پەیوەندییەکی بە بوونی بودجە یان نەبوونیەوە نییە و له‌ ئه‌گه‌ری نه‌بوونی بودجه‌دا، ئه‌وا حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌ یه‌ك له‌سه‌ر 12ی بودجه‌ بۆ مووچه‌ و كاركردن خه‌رجبكات.

لە لێدوانێکدا هەیسەم جبوری، راوێژکاری تەکنیکی سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ (العراقیه‌ نیوز) رایگه‌یاند، له‌ئێستا گرفتی نه‌بوونی یاسای بودجه‌ هه‌یه‌ به‌ڵام پرسی مووچە، بودجەی کارکردن و بودجەی وەبەرهێنان هیچ پەیوەندییەکی بە بوونی بودجە یان نەبوونیەوە نییە، ئەویش بەپێی مادەی 13 لە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی ژمارە 6ی ساڵی 2019. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كاتێك بودجه‌ په‌سه‌ند نه‌كرێت ئه‌وا 1/12ی بودجه‌ی كاركردن به‌رده‌وامده‌بێت له‌ خه‌رجكردن به‌ پشتبه‌ستن به‌ داتاكانی ساڵی دارایی پێشوو، هه‌روه‌ها له‌ بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ پرۆژه‌كان و پارێزگاكان بەپێی دەستکەوتەکان خه‌رجده‌كرێت. 

باسی له‌وه‌شكرد "داواکاریمان لە ساڵی 2020 سەبارەت بە دابینکردنی دارایی کورتهێنان، قەرزکردن بووە، هەروەها لە ساڵی 2022 یاسایەک سەبارەت بە ئاسایشی خۆراک دەرکرا، ئەگەر دۆخەکە تا ساڵی 2023 بەردەوام بێت، حکومەتی ئێستا ناتوانێت پرۆژە یاسا بنێرێت، دەکرێت داوای یاسایی بکرێت".

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان