عیراقی
72 کاتژمێرەکەی سەدر کۆتایی دێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرکردەیەکی رەوتی سەدر دەڵێت "دوای کۆتایی ھاتنی 72 کاتژمێرەکە، موقتەدا سەدر دەست لەھیچ جۆرە کاروبارێک وەرنادات".
سەرکردەیەکی رەوتی سەدر دەڵێت "دوای کۆتایی ھاتنی 72 کاتژمێرەکە، موقتەدا سەدر دەست لەھیچ جۆرە کاروبارێک وەرنادات".
سەباح ساعدی، سەرکردە لە رەوتی سەدر رایگەیاند، ئەوەی ئێستا لە عیراق دەگوزەرێت شەڕی گەلە بۆ چاکسازی لە دژی گەندەڵی و شکستخواردوەکان و مەرجەعیەتیش بەھیچ شێوەیەک سازش لەسەر ئەو شەڕە ناکات و لێی ناکشێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، تا ئێستا چوارچێوەی ھەماھەنگی دەستپێشخەرییەکی پێشکەش نەکردووە کە ئامانجەکەی چاکسازی و لەناوبردنی گەندەڵی و گەندەڵکاران بێت، بەڵکو حکومەتێکیان دەوێت کە تەنھا بەرژەوەندییە کەسی و حزبییەکانیان بۆ بەدەستبھێنێت.
ئەو سەرکردەیەی رەوتی سەدر ھۆشداریشدا و وتی، دوای کۆتایی ھاتنی ماوە 72 کاتژمێرەکەی موقتەدا سەدر بۆ کشانەوەی سەرجەم لایەنەکان لە ھەڵبژاردنی داھاتوو، سەدر ھیچ جۆر دەستوەردانێک ناکات و بڕیار دەکەوێتە دەستی گەل بەوەی خۆپیشاندان دەکەن یا مان دەگرن.
ر. ئ
ر. ئ