عیراقی
ئەوەی کەس چاوەڕوانی نەدەکرد موقتەدا سەدر ئەنجامیدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بڕیاریدا سەرجەم دامەزراوەکانی سەر بە رەوتەکەی دابخات و رایدەگەینێت "وازهێنانی هەمیشەییم لە کاری سیاسی رادەگەیەنم".

ئەمڕۆ دووشەممە موقته‌دا سه‌در، رێبەری رەوتی سەدر له په‌یامێكدا کە له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه تێیدا رایگەیاند "دەستبەرداربوونی خۆم لەکاری سیاسی رادەگەیەنم، به‌ڵام سەرەڕای ئه‌وه‌ش نەجەف هەردەم وەك مەرجەعی گەورەی عیراق دەمێنێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئێستا بۆ یەکجارەکی دەکشێمەوە و هەموو دامەزراوەکانیش دادەخەم جگە لە مەزارگەی پیرۆز و مۆزەخانەی پیرۆز و دەستەی کولتووری بنەماڵەی سەدر. ئیتر هەمووان ئازادن، ئەگەریش مردم یان کوژرام داواکارم فاتیحەم بۆ بخوێنن و نزام بۆ بکەن".
سه‌در له په‌یامه‌كه‌یدا داوای کرد دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به ره‌وته‌كه‌ی دابخرێن، راسته‌وخۆ دوای په‌یامه‌كه‌ی هه‌ژماری تایبه‌تی ساڵح محه‌مه‌د عیراقی، كه‌سایه‌تی نزیك له موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در كه ناسراوه به "وه‌زیری سه‌در" له تویته‌ر داخرا.
ر. ئ