عیراقی

بڕیارێکی بەپەلە لە وەزارەتی پەروەردەی عیراقەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێکی بەپەلە لە وەزارەتی پەروەردەی عیراقەوە
مەودا میدیا-

بەهۆی ئەو دۆخەی ئێستا لە عیراق هەیە وەزارەتی پەروەردەی عیراق بڕیاریدا بە دواخستنی تاقیكردنه‌وه‌ نیشتیمانییه‌كانی خوولی دووه‌می قوناغه‌كانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له‌ سه‌رجه‌م قوتابخانه‌ حكومییه‌كان.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق ئەمڕۆ دووشەممە 29ی ئابی 2022 بڕیاریدا تاقیكردنه‌وه‌ نیشتیمانییه‌كانی خوولی دووه‌می قوناغه‌كانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له‌ سه‌رجه‌م قوتابخانه‌ حكومییه‌كانی عێراق بۆ كاتێكی نادیار دوابخات.

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 29ی ئابی 2022، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا دەستبەرداربوونی خۆی لەکاری سیاسی راگه‌یاند و ئاماژەی بەوەدا، سەرەڕای دەستبەرداربوونی لە کاری سیاسی، بەڵام نەجەف هەردەم وەك مەرجەعی گەورە دەمێنێتەوە، ئەم بڕیارەی سەدر کاردانەوەی گەورەی لێکردووە و دۆخی عیراقی ئاڵۆزترکرد.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان