عیراقی

زیادبوونی ئاڵۆزییەکانی عیراق ئەمەریکای هێنایە دەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیادبوونی ئاڵۆزییەکانی عیراق ئەمەریکای هێنایە دەنگ
مەودا میدیا-

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لەبارەی دۆخی عیراقەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت نیگەرانە لە دۆخی عیراق و داوا لە لایەنەکان دەکات خۆیان لە تووندوتیژی بەدوور بگرن، بۆئەوەی دۆخەکە ئاڵۆزتر نەبێت.

لە راگەیەبدراوێکدا باڵیۆزخانەی ئەمەریکا رایگەیاند "نیگەرانین لە دۆخی عیراق و لە پەرەسەندنی گرژییەکان و داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات دان بەخۆیاندا بگرن لە هەر کردەوەیەک کە لەوانەیە دۆخەکە بەرەو تووندوتیژی ببات".

ئەوەشخراوەتەڕوو "ئاسایش و سەقامگیری و سەروەریی عێراق نابێت بخرێنە مەترسییەوە و "ئێستا کاتی ئەوەیە کە بە دیالۆگ جیاوازییەکان چارەسەر بکرێن، نەک بە رووبەڕووبوونەوەی یەکتر".

هەر لە راگەیەندراوەکەدا باڵیۆزخانەی ئەمەریکا داوا لە خۆپیشاندەران دەکات رێز لە دامەزراوە حکومییەکان و موڵکی حکومەتی عیراق بگرن، چونکە ئەوانە بۆ خزمەتی گەلە.

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 29ی ئابی 2022، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا دەستبەرداربوونی خۆی لەکاری سیاسی راگه‌یاند و ئاماژەی بەوەدا، سەرەڕای دەستبەرداربوونی لە کاری سیاسی، بەڵام نەجەف هەردەم وەك مەرجەعی گەورە دەمێنێتەوە، ئەم بڕیارەی سەدر کاردانەوەی گەورەی لێکردووە و دۆخی عیراقی ئاڵۆزترکرد.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان