عیراقی

مستەفا کازمی ژمارەیەک بڕیاری نوێی دەرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


مستەفا کازمی ژمارەیەک بڕیاری نوێی دەرکرد
مەودا میدیا-

سەرۆك وەزیرانی عیراق کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی بە سەرکردە ئەمنییەکان کرد و لە کۆبوونەوەکەدا چەند بڕیارێک درا لەبارەی خۆپیشاندانەکان و دۆخی ئەمنی عیراق.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 29ی ئابی 2022 مستەفا كازمی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی سەرکردە ئەمنییەكانی کرد لە بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بۆ تاوتوێکردنی رووداوەکانی ئەم دواییە و هاتنی خۆپیشاندەران بۆ ناو دامودەزگاکانی حکومەت.

بەپێی راگەیەنراوەكە، کازمی رێنماییەکانی بۆ سەرکردە ئەمنییەکان نوێ کردەوە، کە بە تەواوی پابەندبن بە رێنماییەکانی پێشوو سەبارەت بە پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران، هەروەها پاراستنی موڵک و ماڵی گشتی و تایبەت و رێگریکردن لە خراپ بەکارهێنانی دامودەزگا حکومییەکان لەلایەن هەر لایەنێکەوە.

فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان داوای لە خۆپیشاندەران كرد، دەستبەجێ لە ناوچەی سەوز بكشێنەوە، بارودۆخی گشتیی وڵات نەشێوێنن و ئارامی كۆمەڵگە نەخەنە مەترسییەوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان