عیراقی
چوارچێوەی هەماهەنگی داوایەکی ئاراستەی سەدر کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دووشەممە چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لە رەوتی سەدر کرد بگەڕێنەوە سەر مێزی دیالۆگ بە مەبەستی گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی هاوبەش، هاوکات جەختی لەسەر حکومەت و دامەزراوە ئەمنییەکان کردەوە بۆ پاراستنی دامودەزگاکانی دەوڵەت.
چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمڕۆ دووشەممە 29ی ئابی 2022 لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند "هەموو عیراقییەکان بە نیگەرانییەکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی ئەو رووداوانە دەکەن کە پەیوەندییان بە خۆپیشاندانەکانی برایانی رەوتی سەدر و دانیشتنەکانیان لەناو پەرلەمان و ژمارەیەک لە فەرمانگە حکومییەکان هەیە کە هاتوون بۆ هێرشکردنە سەر ناونیشانە جۆراوجۆرەکانی دەوڵەت، لەوانە ئەنجوومەنی دادوەری و کۆشکی حکومی و بارەگای ئەنجومەنی نوێنەران.وەزیران و ئەوانی دیکە و پەکخستن و هێرشکردنە سەر دامودەزگاکانی دەوڵەت".
لە بەیاننامەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو " داوای لە رەوتی سەدر دەکەین بگەڕێنەوە سەر مێزی دیالۆگ بە مەبەستی گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی هاوبەش".
ئەمڕۆ دووشهممه 29ی ئابی 2022، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا دەستبەرداربوونی خۆی لەکاری سیاسی راگهیاند و ئاماژەی بەوەدا، سەرەڕای دەستبەرداربوونی لە کاری سیاسی، بەڵام نەجەف هەردەم وەك مەرجەعی گەورە دەمێنێتەوە، ئەم بڕیارەی سەدر کاردانەوەی گەورەی لێکردووە و دۆخی عیراقی ئاڵۆزترکرد.
س.ر