عیراقی

رووداوەکانی بەغدا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عیراقی دواخست

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوەکانی بەغدا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عیراقی دواخست
مەودا میدیا-

بڕیاربوو ئەمڕۆ دادگەی باڵای فیدراڵی عیراق کۆبێتەوە و بڕیار لەسەر ئەو سکاڵایانە بدات کە لایەنگرانی سەدر بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تۆمارکراون.

ئەمڕۆ سێشەممە 30ی ئابی 2022 ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد "بەهۆی گرژییەکانی عیراقەوە و راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ و راگرتنی دەوامی فەرمانگەکان دادگەی باڵای فیدراڵی نەیتوانی کۆبێتەوە بۆ بڕیاردان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق".

دوێنێ دووشه‌ممه‌ 29ی ئابی 2022، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا دەستبەرداربوونی خۆی لەکاری سیاسی راگه‌یاند و ئاماژەی بەوەدا، سەرەڕای دەستبەرداربوونی لە کاری سیاسی، بەڵام نەجەف هەردەم وەك مەرجەعی گەورە دەمێنێتەوە، ئەم بڕیارەی سەدر کاردانەوەی گەورەی لێکردووە و دۆخی عیراقی ئاڵۆزترکرد.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان