عیراقی

سەرۆک کۆماری عیراق: داواکەی موقتەدا سەدر داوایەکی ئازایانە بوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆک کۆماری عیراق: داواکەی موقتەدا سەدر داوایەکی ئازایانە بوو
مەودا میدیا-

لە میانی پێشکەشکردنی وتارێکدا لە دوای رووداوەکانی 24 کاتژمێری رابردوو د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق رایگەیاند، داواکەی موقتەدا سەدر داوایەکی ئازایانە بوو، هێزە ئەمنییەکان بە داناییەوە مامەڵەیان لەگەڵ رووداوەکانی تووندوتیژی کرد.
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا د. بەرهەم ساڵح داوای لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی کرد لەگەڵ موقتەدا سەدر گفتوگۆ بکەن بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و بەشداریکردن لە دیالۆگی نیشتمانی، وتیشی "پێویستە گفتوگۆی نیشتمانی جەخت لە چۆنێتیی هەڵبژاردنی پێشوەخت و پێکهێنانی حکومەت بکاتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "پێویستە دەستبەجێ دەست بە هەموارکردنەوەی دەستوور بکرێت"، دەشڵێت " هەڵبژاردنی ئەم دواییانەی عیراق ئاواتی خەڵکی بەدینەهێنا".

هەر لە میانی وتارەتەکەیدا سەرۆک کۆماری عیراق لە بارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا رایگەیاند "ئەو قەیرانەی لە نێوان حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان هەیە جێگەی قبووڵ نییە".

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان