عیراقی
پەیامێکی نوێ لە سەدرەوە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیرەکەی موقتەدا سەدر پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوە و چوارچێوەی هەماهەنگی تۆمەتباردەکات بە کوشتنی خۆپیشاندەران و دەڵێت "هەڵوێستەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بێئابڕوون".
ساڵح محەممەد عیراقی، وەزیری موقتەتدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ناسراوە لە نوێترین پەیامیدا رایگەیاند "هەڵوێستەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بێئابڕوو و هەڵوێستەکانی گروپە چەکدارە بێئابڕووەکانیم بەلاوە سەیر نییە کە دەڵێن پەرلەمان کۆدەبێتەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بێئابڕوو".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا چوارچێوەی هەماهەنگی تۆمەتباردەکات و دەڵێت "یلیشیاكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی" تۆمەتبارن بە كوشتنی خۆپێشاندەران".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەگەر چوارچێوە پرسە بۆ شەهیدانی رووداوەكانی چەند رۆژی رابردوو دانەنێت، ئەوا لە ئەمڕۆوە رەوتی سەدر بە هەموو شێوەیەك دوژمنی یەكەمانە".
س.ر