عیراقی
نهێنی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی بایدن و کازمی ئاشکرابوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عیراق، پشتیوانی خۆی بۆ عیراقێکی سەربەخۆ و خاوەن سەروەری دووپاتکردەوە، هەروەها جەختیکردەوە لەبەردەوامی هەماهەنگی بەغدا و واشنتن لە چوارچێوەی رێککەوتنی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و باسیان لە دۆخی عیراق و گرژییەکانی چەند رۆژی رابردوو کرد، هاوکات سەرۆکی ئەمەریکا داوای لە هەموو سەرکردەکانی عیراق کرد گفتوگۆی نیشتیمانی بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی سیاسی ئەنجام بدەن، بەجۆرێک ئەو نەخشەرێگەیەی بۆ قۆناغی داهاتوو لەسەری رێککدەکەون لەسەر بنەمای رێکارە دەستووریی و یاساییەکان بێت.
بە گوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق ئەوەش هاتووە، جۆ بایدن ستایشی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق و سەرکردە داناکانی وڵاتی کرد کە رۆڵی ئەرێنییان لە هێورکردنەوەی دۆخی ئاڵۆزی سیاسی و ئەمنیی وڵات لە چەند رۆژی رابردوو گێڕاوە، هەروەها دەستخۆشی لە رۆڵی هێزە ئەمنییەکانی عیراق و سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدانی عیراق کرد.

سەرۆکی ئەمەریکا ستایشی هەوڵەکانی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراقیشی کردووە بۆ هێورکردنەوەی دۆخی وڵات، کەمکردنەوەی گرژییەکان و کۆکردنەوەی لایەنەکان بەمەبەستی گفتوگۆی نیشتیمانی، لەم بوارەشدا هەموو پشتیوانییەکی واشنتینی بۆ دووپاتکردوەتەوە.
ر. ئ
ر. ئ