عیراقی
شەوی رابردوو لە بەسرە چی روویدا؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
درەنگانی شەوی رابردوو دەنگی تەقەیەکی زۆر لە بەسرا بیسترا و دۆخی شارەکە بە تەواوی تێکچوو، بە گوێرەی هەواڵێکی پێگەی بغداد الیوم دوو بەرپرسی هێزەکانی سەرایا سەلام لەلایەن چەکدارانی عەسائیبی ئەهلی هەق کوژراون.
پێگەی بغداد الیوم لە هەواڵێکدا رایگەیاند "دوو بەرپرسی هێزەکانی سەرایا سەلامی سەر بە رەوتی سەدر لە پارێزگاکە کوژراون، دواتریش هێزە ئەمنی و چەکدارییەکان بە شەقامەکانی پارێزگاکەدا بڵاوبونەتەوە و پێکدادان لەنێوانیاندا روویداوە".
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان "شەڕەکە لەنێوان چەکدارانی سەرای سەلام و چەکدارانی عەسائیبی ئەهلی حەق روویداوە، دواتر هێزێکی زۆری سوپا بڵاوەیپێکراوە، بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە".
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق لەبارەی ئەو زانیاریانەی لە بەشێک لە میدیاکان بڵاوکرانەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە کە تێیدا هاتووە "بەشێک لە میدیاکان زانیاری دژ بەیەک لەبارەی دروستبوونی رووداوێکی ئەمنی لە پارێزگای بەسرە بڵاودەکەنەوە، ئەوەی روویداوە رووداوێکی کوشتن بووە لەناو سەنتەری پارێزگاکەدا، هێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک گومانلێکراویان دەستگیرکردووە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە، دۆخی ئەمنی شارەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە، هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیانپێکراوە و بارودۆخ هێمن بووەتەوە".
ر. ئ