عیراقی
سەدر بۆ خەزعەلی: ملیشیاکانت جڵەوبکە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەبارەی رووداوەکانی شەوی رابردووی پارێزگای بەسرە وەزیرەکەی سەدر هۆشدەری بە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق دەدات و رایدەگەینێت"پێویستە میلیشیاکانت جڵەو بکەیت، ئەگەر خۆشت لە بکوژ و تاوانباران بێبەری نەکەیت، کەواتە بێ چاو و رویت".

ساڵح محەمەد عیراقی، ناسراو بە "وەزیرەکەی سەدر" لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر لە پەیامێکدا روو لە خەزعەلی ئاماژە بەوەدەکات "ئەگەر خۆت لە بکوژ و تاوانباران بێبەری نەکەیت، یان نەیسەلمێنیت کە سەر بەتۆ نین، کەواتە بێ چاو و رویت".
باسی لەوەشکردووە، دەبێت بێباکی بەرانبەر رشتنی خوێنی گەل کۆتایی پێبهێنرێت، چونکە ناکرێت هەر کەسێک فەرمانی کوشتن بە شوێنکەوتووەکانی بدات و خەڵک تیرۆر بکات، بۆیە جەخت دەکاتەوە کە حەشدی شەعبی بەرانبەر ئەو "تاوانە بێبەرییە".
ئەوە لە کاتێکدایە شەوی رابردوو لە پارێزگای بەسرە شەڕ و رووبەڕووبوونەوەی چەکداری لەنێوان نووسینگەیەکی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق و حسێن فوئاد، فەرماندەی هێزەکانی سەرایا سەلامی سەر بە رەوتی سەدر روویدا، لە ئەنجامیشدا فەرماندەکەی سەرایا سەلام کوژرا و ژمارەیەک چەکدارانی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەقیش برینداربوون.
ر. ئ
ر. ئ