عیراقی

هۆشدارییەکی تووند لە سەدرەوە بۆ قەیس خەزعەلی

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشدارییەکی تووند لە سەدرەوە بۆ قەیس خەزعەلی
مەودا میدیا-

وەزیرەکەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوە، لە پەیامی ئەمجارەدا هۆشداری تووند دەدات بە قەیس خەزعەلی،  ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەھلی حەق.

ساڵح محەمەد عیراقی، وەزیرەکەی سەدر لە نوێترین پەیامیدا کە ئاراستەی قەیز خەزعەلی دەکات رایگەیاندووە "حەشد بێبەرییە لە ئێوە"، داواشی لێدەکات "خۆی لە گروپەکان بێبەری بکات و گروپەکان بێدەنگ بکات".

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا وەزیرەکەی سەدر هۆشداری دەدات و دەڵێت "دووربکەوەرەوە لە بەفیڕۆدانی خوێنی گەل، گروپەکان بێدەنگ نەکەیت تۆش وەک ئەوان ھەژمار دەکرێیت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان