عیراقی
وەزارەتی نەوتی عیراق داهاتی مانگی ئاب ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی نەوتی عیراق دوایین راپۆرتی خۆی لەبارەی هەناردە و داهاتى نەوت لە مانگی ئابدا بڵاوکردەوە، بەپێێ راپۆرتەکە بێت داهاتی نەوتی هەناردەکراو نۆ ملیار و 784 ملیۆن دۆلار بووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ى ئەیلولى 2022 وەزارەتى نەوتى عیراق رایگەیاند "تێکڕاى نەوتى هەناردەکراو 101 ملیۆن و 859 هەزار و 528 بەرمیل بووە و داهاتەکەى نۆ ملیار و 784 ملیۆن دۆلار بووە، هەروەها بڕى نەوتى هەناردەکراو لە کێڵگەکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق 100 ملیۆن و 750 هەزار بەرمیل بووە؛ بڕی نەوتی هەناردەکراویش لە کێڵگەکانى نەوتى کەرکووکەوە یەک ملیۆن و 109 هەزار و 528 بەرمیل بووە کە بە رێگەى بەندەرى جەیهانى تورکییەوە هەناردەکراوە".
ئەوەشخراوەتەڕوو "هەناردەی نەوتی رۆژانە بۆ مانگی ئاب سێ ملیۆن و 286 هەزار دۆلار بووە و نرخى تێکڕاى بەرمیلێک لە هەمان مانگدا 96.05 دۆلار بووە".
س.ر