عیراقی
70 تونێل و مۆڵگەی ژێر زەوی تیرۆریستانی داعش دۆزرانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق ئاشکرایکرد لە پارێزگاكانی ئەنبار و كەركوك و موسڵ نزیكەی 70 تونێل و مۆڵگەی ژێر زەوی تیرۆریستانی داعش دۆزراونەتەوە.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق ئاشکرایکرد لە پارێزگاكانی ئەنبار و كەركوك و موسڵ نزیكەی 70 تونێل و مۆڵگەی ژێر زەوی تیرۆریستانی داعش دۆزراونەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 2ی ئەیلولی 2022 فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق رایگەیاند "نزیكەی 70 تونێل و مۆڵگەی ژێر زەوی تیرۆریستانی داعش دۆزراونەتەوە كە لە ساڵی 2014ەوە بەنهێنی لەژێر زەوی بۆ خۆشاردانەوە و حەوانەوە و جێبەجێ كردنیان پلانەكانیان دروستكراون و بەكارهێنراون".
ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو تونێل و مۆڵگانە زیاتر دەكەونە شارەكانی ئەنبار و كەركوك و دەرووبەری و ناو شاری موسڵ و بەرزایەكانیان لە پێنج مەترەوە دەگاتە 10 مەتر".
س.ر
س.ر