عیراقی

شەوی رابردوو لە ماڵی نوری مالیکی بڕیارێکی گرنگ درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەوی رابردوو لە ماڵی نوری مالیکی بڕیارێکی گرنگ درا
مەودا میدیا-

میدیا عیراقییەکان لە زاری سەرچاوەیەکەوە رایانگەیاند، لە کۆبوونەوەی شەوی رابردووی ماڵی نوری مالیکی، بڕیاردرا دانیشتنی پەرلەمان بخرێتە دوای چلەی ئیمام حسێنەوە.

سەرچاوەیەك لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە میدیا عیراقییەکانی راگەیاندووە، دوێنێ شەو سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی نوری مالیکی کۆبوونەوە لەسەر دەستپێکردنەوەی دانیشتنی پەرلەمان رێککەوتوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرکردەکانی چێوارچێوەی هەماهەنگی رێککەوتوون لەسەر ئەوەی دانیشتنی پەرلەمان بکەوێتە دوای چلەی ئیمام حسێن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هۆکاری دواخستنی ئەو دانیشتنە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە چاوەڕوان دەکرێت زیاتر لە یەك ملیۆن کەس سەردانی نەجەف و کەربەلا بکات لە چەند رۆژی داهاتوودا و پێمان باشە هیچ بۆنەیەك رێگر نەبێت لە هاتنی زیارەتکاران.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان