عیراقی
خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدر دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژیار ئازاد
سەرچاوەیەکی نزیک لە موقتەدا سەدر رایدەگەیەنێت چاوەڕوانی کۆتاییهاتنی زوڵم و ستەمی گەندەڵکاران دەکەین و ئەگەر لە زووترین کات کۆتایی نەیەت خۆپیشاندان دەستپێدەکەینەوە.
ئەمڕۆ شەممە 3ی ئەیلولی 2022 سەرچاوەیەکی نزیک لە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بە پێگەی " ئەمڕۆی بەغداد"ی راگەیاندووە "هیچ خۆپیشاندانێک بەبێ رەزامەندی خودی موقتەدا سەدر دەستپێناکات و رەوتی سەدریش بەتەواوەتی لەگەڵ خەڵکدایە و گەر بەمزوانە کۆتایی بە زوڵم و ستەم و گەندەڵی لە عیراقدا نەیەت هاوڵاتییان خۆیان دەست بە خۆپیشاندان دەکەنەوە و رەوتی سەدریش لەگەڵیان بەشداردەبێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە "لەئێستادا بە تەواوەتی چاویان لەسەر کەیسی شەهیدکردنی لایەنگرانی سەدرە لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دوواییەی عیراقە و دەیانەوێت بکوژەکان ڕادەستی دادگا بکرێت و ئەو بابەتەیان زۆر لا گرنگە".
ئەمەش لەدوای ئەوە دێت لە هەزاران کەس لە هەفتەی رابردوودا لە لایەنگرانی سەدر رژانە ناوچەی سەوز و دەست بەسەر کۆشکەکانی سەرۆکایەتیدا گیرا و لە ئەنجامدا 25 هاوڵاتیی کوژران و 380 هاوڵاتیی دیکەش برینداربوون.
س.ر