عیراقی

دەوامی ئاسایی پەرلەمانی عیراق دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەوامی ئاسایی پەرلەمانی عیراق دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا-

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دوای زیاتر لە مانگێک لە راگرتنی دەوام دەستبکاتەوە بە دەوامی ئاسایی، بۆ ئەم مەبەستەش سەرجەم فەرمانبەرانی ئاگادارکردووەتەوە.

ئەمینداری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە راگەیەندراوێکدا سەرجەم فەرمانبەرانی ئاگادراکردووەتەوە ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی ئەیلولی 2022 دەوامی ئاسایی ئەنجومەنەکە دەستپێدەکاتەوە و پێویستە هەمووان ئامادەبن.

ئەمەش دوای ئەوەدێت رۆژی 30ی تەموزی 2022 لایەنگرانی رەوتی سەدر دژی هەنگاوەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەستییان بە خۆپیشاندان کرد و چوونە ناوچەی سەوز، پاشان بەربەستەکانیان لابرد و چوونە ناو باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان