عیراقی

محه‌مه‌د حه‌لبوسی چەند خاڵێک بۆ ده‌رچوونی عیراق له‌ قه‌یرانی سیاسی دەخاتەڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


محه‌مه‌د حه‌لبوسی چەند خاڵێک بۆ ده‌رچوونی عیراق له‌ قه‌یرانی سیاسی دەخاتەڕوو
مەودا میدیا- ژیار ئازاد

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنەرانی عیراق رایگه‌یاندووه‌ پێویسته‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌سه‌ر كومه‌ڵێك خاڵی سه‌ره‌كی رێكبكه‌ون بۆئه‌وه‌ی عیراق له‌م دۆخه‌ ده‌ربچێت.

محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ پێگه‌ی خۆی له‌ تویته‌ر 10 خاڵی بۆ ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتووی گفتوگۆی نیشتمانی خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ بریتین له‌:

1- دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان تاوه‌ك و كۆتایی ساڵی داهاتوو.

2- هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار.

3- دیاریكردنی حكومه‌تێك به‌ ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانییه‌وه‌ كه‌ گشت لایه‌نه‌كان كۆكبن له‌سه‌ری و جێگه‌ی متمانه‌ی گه‌ل بێت.

4- هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماده‌ی 76ی ده‌ستور و لابردنی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له‌دوای هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2010ه‌وه‌ به‌سه‌ریدا هاتووه‌.

5- په‌سندكردنی یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی.

6- هێشتنه‌وه‌ یاخود گۆڕینی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.

7- دانانی یاسای دادگەی فیدڕاڵی به‌پێی ماده‌ی 92ی ده‌ستوور.

8- پێویسته‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌ركی دابه‌شكردنی هێزه‌چه‌كداره‌كان به‌سه‌ر پارێزگاكان و پاراستنی ئاسایشی وڵات به‌ ته‌واوه‌تی بگرێته‌ ئه‌ستۆ.

9- گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خێرای سه‌رجه‌م ئه‌و ئاوارانه‌ی مالأه‌كانیان جێهێشتووه‌ و تائێستا نه‌یانتوانیوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنه‌كانی خۆیان.

10- رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵی به‌ رێككه‌وتنێكی ئاشكرا بۆ گه‌ل له‌كاتی په‌سندكردنی یاسای نه‌وت و غاز.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان