عیراقی
موقتەدا سەدر لەم کارەی "پەشیماندەبێتەوە"؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رەوتی سەدر داوایه‌كی لە دادگەی باڵای فیدڕاڵی عیراق تۆماركرد كه تیایدا تانه له بڕیاری پەسەندكردنی داواكاری دەست لەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی رەوتەكەی له په‌رله‌مان ده‌دات.
دادگەی باڵای فیدڕاڵی عیراق ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكرده‌وه "سکاڵای یاسایی لە دادگەی باڵای فیدڕاڵی تۆمارکراوە بۆ تانەدان لە قبوڵکردنی دەست لەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی ره‌وتی سه‌در".
دادگەی باڵای فیدڕاڵی عیراق ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكرده‌وه "سکاڵای یاسایی لە دادگەی باڵای فیدڕاڵی تۆمارکراوە بۆ تانەدان لە قبوڵکردنی دەست لەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی ره‌وتی سه‌در".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، دادگە بڕیاریداوه رۆژی 28ی (ئه‌یلول/9)ی ئه‌مساڵ یه‌كه‌مین دانیشتن له‌باره‌ی سكاڵاكه‌وه ئه‌نجامبدات.
12ی (حوزەیران)ی ئه‌مساڵ موقتەدا سەدر، رێبه‌ری رەوتی سەدری، داوای لە حەسەن العذاری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی ره‌وته‌كه‌ی له په‌رله‌مانی عیراق كرد كه "لە پێناو نیشتمان و گەل بۆ رزگارکردنیان لە چارەنوسی نادیار" نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه پێشكه‌ش بكه‌ن.
ر. ئ
ر. ئ