عیراقی
عیراق 100 ھەزار تۆن گەنم لە ئەمەریکا دەکڕێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بازرگانی، حکومەتی عیراق بە پێی گرێبەستێک 100 ھەزار تۆن گەنم لە ئەمەریکا دەکڕێت و نرخی ھەر تۆنێکیش بە 494 دۆلاری ئەمەریکی دەکڕێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بازرگانی، حکومەتی عیراق بە پێی گرێبەستێک 100 ھەزار تۆن گەنم لە ئەمەریکا دەکڕێت و نرخی ھەر تۆنێکیش بە 494 دۆلاری ئەمەریکی دەکڕێت.
ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی بازرگانیی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، دوای ماوەیەک لە گفتوگۆ و دانوستان، لەگەڵ ئەمەریکا گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستێکیان ئیمزا کردەوە، بەپێی گرێبەستەکەش عیراق 100 ھەزار تۆن گەنم لە ئەمەریکا دەکڕێت و نرخی ھەر تۆنێکیش 494 دۆلارە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پارەیەی دیاریکراوە بۆ کڕین و کۆی ئەو رێکارانەشە کە جێبەجێ دەکرێت بۆ گەیاندنی ئەو بڕە گەنمە لە ئەمەریکاوە بۆ عیراق.
ر. ئ
ر. ئ