عیراقی

لایەنە سیاسییەکانی عیراق داوایەک ئاڕاستەی موقتەدا سەدر دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


لایەنە سیاسییەکانی عیراق داوایەک ئاڕاستەی موقتەدا سەدر دەکەن
مەودا میدیا-

لە دوای کۆبوونەوەی نوێنەری لایەنە سیاسییەکانی عیراق و سێ سەرۆکایەتییەکە و نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان داوایەکیان ئاڕاستەی سەرۆکی رەوتی سەدر کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 5ی ئەیلولی 2022، لەدوای کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عیراق و نوێنەری هێزە سیاسییەکان و جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە بڵاوکراوەیکدا رایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا هەمووان کۆکبوون لەسەر شەش خاڵی سەرەکی کە بریتین لە:

1- داوا لە موقتەدا سەدر بکەینەوە بەشداری کۆبوونەوە سیاسی و تەکنیکییەکانی پەیوەست بە پرسە ناکۆکەکان بکات.

2- هەمووان لەگەڵ چالاککردنەوەی دامودەزگا و شایستە دەستوورییەکان بووین.

3- پێکهێنانی تیمێکی تەکنیکی لە سەرجەم هێزە سیاسییەکان بۆ دۆزینەوەی نەخشەڕێگەیەکی هاوبەش بۆ دەرچوون لەم قەیرانە سیاسییە.

4- لە ئەستۆ گرتنی تەواوی پێش هاتە سیاسییەکان و دروستبوونی ناکۆکی و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی نیشتیمانی لەلایەن سەرجەم هێزە سیاسییەکانەوە.

5- چاکسازیکردن لە ژێرخانی دەوڵەت و تاوتوێکردنی بنەماکانی هەمواری دەستوور و پەیوەستبوون پێیەوە لە قۆناغەکانی گفتوگۆدا.

ئەمەش لەدوای تێپەڕبوونی نزیکەی ساڵێک دێت بەسەر هەڵبژاردنە پێشوەختەییەکەی پەرلەمانی عیراق کە تا ئێستا حکومەتێکی نوێ پێکنەهێندراوە و سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی نوێ هەڵنەبژێردراون.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان