عیراقی
هۆکاری دابەشنەکردنی ئەم پارەیەی هاوڵاتییان ئاشكرادەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتى بازرگانىی عیراق هۆکارى خەرجنەکردنى شایستەى گەنمی جوتیارانی هەرێم دەگەڕێنێتەوە بۆ بڕگەیەکى یاساى ئاسایشى خۆراک و داوا لە پەرلەمان دەکات هۆکاربێت بۆ چارەسەرکردنى.
وەزارەتى بازرگانىی عیراق هۆکارى خەرجنەکردنى شایستەى گەنمی جوتیارانی هەرێم دەگەڕێنێتەوە بۆ بڕگەیەکى یاساى ئاسایشى خۆراک و داوا لە پەرلەمان دەکات هۆکاربێت بۆ چارەسەرکردنى.
ئەمڕۆ سێشەممە شەشی ئەیلولی 2022 نەرمین مەعروف، ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، لە دوای گفتوگۆ لەگەڵ وەزیری بازرگانی لەبارەى هۆکارى خەرجنەکردنى شایستەى گەنمی جوتیارانی هەرێم دەرکەوت هۆکارەکە پەیوەستە بە دەقی بڕگە یاساییەکە و دەکرێت لیژنەی دارایی هاوکاربێت بۆ چارەسەرکردنی.
ئاماژەى بەوەشکردووە، وەزیرى بازرگانى داوای لە لیژنەی دارایی پەرلەمان کرد پشت بەست بە سەرەتاکانی ئەو بڕگەیەی یاساکە روونکردنەوە بدەن بە وەزارەتی بازرگانی بۆ ئەوەی بتوانن پارەکە خەرجبکەن.
ر. ئ
ر. ئ