جیهانی
دەیان هەزار كۆچبەر لەتوركیاوە گوازراونەتەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەو هەوڵەی توركیا بۆ كردنەوەی سنورەكانی خۆی بەڕووی كۆچكردنی پەنابەران ، لە ماوەی چوار رۆژی رابردوو بە دەیان هەزار هاوڵاتی كۆچیان كردووە.
بەپێی هەواڵی میدیا توركیەكان، لەدوای ئەو هێرشەی بۆ سەر سەربازانی توركیا لە شەڕی ئیدلیب و كوشتنی 33 سەربازی وڵاتەكەیان، سنورەكانی كۆچكردن بەرووی كۆچبەران كراونەتەوە و حكومەت خۆی كۆچبەران دەگوازێتەوە بۆ سنورەكانی ئەوروپا.
ئاماژە بەوەشكراوە "لە ماوەی چوار رۆژی رابردوو بە دەیان هەزار كۆچبەر لە رێگەی شاری ئەدرنەى توركيا بۆ سنورەكانی ئەوروپا گوازراونەتەوە".
توركیا بەردەوام لە پرسە نێودەوڵەتیەكاندا بە كردنەوەی سنورەكانی بەرووی كۆچبەران فشار دەخاتە سەر وڵاتانی ئەوروپا و ساڵی 2014 و 2015 زۆرترین كۆچبەر لە توركیاوە كۆچیان كرد و دواتر بەپێی رێكەوتنێكی نێوان یەكێتی ئەوروپا و توركیا، توركیا سنورەكانی خۆی بەرووی كۆچبەران داخست.