عیراقی
ئایا سەدر دوا کارت بەکاردەهێنێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
گەڕانەوەی فراکسیۆنی سەدر بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، وەک دوا کارتی سەدر بۆ "شکستپێهێنانی پلانەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی" دەبینرێت، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق-یش دەڵێت "دوا بڕیار بۆ گەڕانەوەی پەرلەمانتارەکانی رەوتی سەدر لای دادگەی فیدراڵییە".
ئەمڕۆ سێشەممە دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تایبەت بۆ مەودا میدیا لە لێدوانێکدا رایگەیاند "هەرچەندە رەوتی سەدر دەڵێن ناگەڕێنەوە ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵام خەڵکانێکی رەوتەکە تانەیان داوا لە ئەو نامەی دەست لەکارکێشانەوەیەی کە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران واژوی کردووە و پەسەندیکردووە، بۆیە دەکرێت لە دادگەی باڵای فیدراڵی سکاڵا تۆماربکرێت، دادگە لەسەر ئەو سکاڵایە کۆببێتەوە دوابڕیار بدات لەسەر گەڕانەوە یان نەگەڕانەوەیان".
وتیشی "ئەگەر دادگەی فیدراڵی بڕیاری گەڕانەوە بدات، ئەوا فراکسیۆنی سەدر دەگەڕینەوە ئەنجومەنی نوێنەران، چونکە بڕیارەکانی دادگەی باڵای فیدراڵی دەبێت هەمووان پێوەی پابەندبن و ناشتوانرێت تانەی لێبدرێت".

ئەوە لەکاتێکدایە چاودێرانی سیاسی و شارەزایانی یاسایی عیراق پێشبینی دەکەن کە دەکرێت پەرلەمانتارە دەست لەکارکێشاوەکانی رەوتی سەدر بگەڕێنەوە بۆ پەرلەمان ئەگەر سکاڵا لە دادگەی فیدڕاڵی تۆماربکەن بەپاساوی ئەوەی ناچاربوون دەست لەکاربکێشنەوە، چونکە چوارچێوەی هەماهەنگی سێ یەکی پەکخەری پێکهێناوە و بەوهۆیەش ئەوان نەیانتوانیوە حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی پێکبهێنن کە خواستیان لەسەر بووە.
ر. ئ